بوکەڵەکەی فیلمی ئی تی بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

ئەو بوکەڵەیەی بە تایبەت بۆ بەشداریکردن لە فیلمی بەناوبانگی ئی تی دروستکرا بە 2.6 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

دەزگای جولیانز بۆ زیادکردنی کەلوپەلە گرانبەهاکان بڵاویکردەوە، “هەفتەی رابردوو بوکەڵەکەی فیلمی ئی تی بە بەهای 2.6 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە زیادکردنەکەدا 1300 خشڵ و پارچەی دیکە خراونەتە ڕوو کە لە فیلمە سینەماییەکاندا بەشداریان پێکراوە لەنێویشیاندا ئەو جووتە دەستکێشی بۆکسێنەی رۆبێرت دی نیرۆ لە فیلمی ریگینگ پوڵ و چەکوشەکەی فیلمی سۆر”.

هاوکات لەهەمان زیادکردندا یەکێک لە گسکەکانی فیلمی هاری پۆتەر بە بڕی 128 هەزار دۆلار فرۆشرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپرسییەك: 14%ی خەڵك پێشبینی داگیركردنی زەوی دەكەن لەلایەن بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكانەوە

ڕووپێوێكی جیهانی كە كۆمپانیایەكی ڕاپرسیی فەرەنسی (ئیبسۆس) ئەنجامیداوە، ‏دەریدەخات 14%ی دانیشتووانی جیهان باوەڕیانوایە لەمساڵدا داگیركارییەكی بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكان ڕوودەدات.‏…
Total
0
Share