ماتۆرسوارێك گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای كەلار-ناحیەی رزگاری لەنێوان ئۆتۆمبێلێك و و ماتۆرسكیلێكی سێ تایەدا سەرنشینی ماتۆرسكیلەكە گیانیلەدەستدا.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەمە لەسەر رێگای كەلار- ناحیەی رزگاری رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێك لەجۆری تۆیۆتا و ماتۆرسكیلێكی سێ تایەدا روویدا لە ئەنجامدا سەرنشینی ماتۆرسكیلەكە كە لەدایكبووی ساڵی 1967بووە كە دانیشتووی ناحیەی رزگاری بووە و گیانیلەدەستدا و كوڕەكەشی كە شۆفێری ماتۆرسكیلەكەی لێخوڕیبوو برینداربوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا لە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار چارەسەری پێویست بۆ بریندارەكە كراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24 ی هاتووچۆ بەندكراوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

یەكەم وێنەی نێچیرڤان بارزانی لە یاریگای یاریی كۆتایی مۆندیال ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی گۆڕانکارییە گەردوونییەکان سبەی شەو درێژترین شەو دەبێت لە نیوەگۆی باکووری زەوی. ئەژی…
Total
0
Share