پرسەی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

پرسەی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە هەولێر بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە یەكەم رۆژی پرسەكەدا لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر كە ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی سیاسی و سەربازیی یەكێتی و كەسوكاری شەهید ئامادەن، سكرتێر و نوێنەری هێز و لایەنە سیاسییەكان و نێردە دیپلۆماتییەكان و هاوڵاتییان بەشدارییان تیاكرد.

بڕیارە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ تا كاتژمێر 4ی ئێوارەی سبەی دووشەممە لە سلێمانی پرسەی پیاوان لە هۆڵی پێشەنگای نێودەوڵەتی و پرسەی ژنان لە هۆڵی مزگەوتی گەورەی تاسڵوجە بەڕێوەبچێت.

فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە 19ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش بە سەختی برینداربوو، ئێوارەی دووشەممە 12ی ئەم مانگە بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگا ئەمنییەکان لە بادینان پێشێلکاری بەرامبەر کاندیدێک و تیمێکی راگەیاندنی یەکێتی دەکەن

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە سنووری بادینان دەزگا ئەمنییەکانی حزبی باڵادەستی ناوچەکە بەر لە دەستپێکردنی هەڵمەتی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی دهۆك: منداڵێك كە گڵۆپێكی بچووكی قووتدابوو لە مردن رزگاركرا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆك رایدەگەیەنێت، منداڵێك كە گڵۆپێكی بچووكی قووتدابوو لە مردن رزگاركرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆك تێیدا…
Total
0
Share