“گەوهەرەکەی هۆڵەندا” بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت؟

ڕاهێنەری یانەی “پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن” دانی پێدادەنێت، کە کۆدی گاکپۆی ئەستێرەی هۆڵەندا نزیکە ڕوو لە یانەیەکی گەورەتر بکات.

ڕوود ڤان نیستەلڕۆی، ئەستێرەی دێرین و ڕاهێنەری یانەی ئایندهۆڤن بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، “کاتێک دێت ئێمە ناتوانین بە گاکپۆ بڵێین نەخێر، بەداخەوە داواکاری زۆری لەسەرە و نزیکە ڕووبکاتە یانەیەکی دەرەوەی خولی هۆڵەندا.”

گاکپۆ لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بە درێسی ئاشەهەواییەکانی هۆڵەنداوە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، سێ گۆڵی لە پێنج یارییدا تۆمارکرد و سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، لە نێو یانە داواکارەکانیشیدا مانچستەر یونایتد پێشەنگیی گرتووە.

سەرچاوەکان پێیانوایە “گەوهەرەکەی هۆڵەندا” بە زیاتر لە 50 ملیۆن یورۆ ڕوودەکاتە مانچستەر یونایتد.

گاکپۆ، یاخود خاکپۆ بە درێسی ئایندهۆڤنەوە 159 یاریکردووە، 55 گۆڵ و 50 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

حەکیمی داوای لێبوردنی لە سەرۆکی (فیفا) کرد

بابەتی دواتر

هەولێر.. رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان چوار ئۆتۆمبێلدا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share