ئەنجومەنی وەزیران لەسەر خۆپیشاندانەکان کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 9ی کانونی یەکەم، کۆدەبێتەوە و بەشێک لە کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە خۆپیشاندانەکان و بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە چەند تەوەرێک لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێدەکرێت، یەکێک لەوانەش، دوا پەرەسەندنەكانی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕەشنووسی پرۆژەی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021.

تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە ڕوداوەكانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی و بارگرژی و ناڕەزایەتییەكان دەبێت.

هەر لەکۆبونەوەی ئەمڕۆدا بابەتی دەستپێكردنەوەی دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی، دەرمان و پێداویستیی پزیشكی تاوتوێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنەکان چارەنووسى عێراق دیاریدەکەن؟

بابەتی دواتر

شەش هاوڵاتی لەكاتی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی فایزەردا گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share