یەك ملم باران چەند مەتر سێجا ئاو دەكات؟

كاتێك دەوترێت یەك ملم باران باریوە، لە ناوچەیەك كە رووبەرەكەی زانراو بێت دەكاتە چەند مەتر سێجا ئاو؟ شارەزایەك روونیدەكاتەوە.

ئاسۆ كەمال، شارەزای كەشناسی و بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، یەك ملم باران واتە یەك لیتر ئاو لە یەك مەتر چوارگۆشەدا.

روونیشیدەكاتەوە، رووبەری شاری سلێمانی 80 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە (واتە 80.000.000 مەتر چوارگۆشەیە)، لەڕێی ئەم هاوكێشەیەوە بڕی بارانی داباریو بە مەتر سێجا ئاو دیاریدەكرێت:

بڕی ئاو بەمەتر سێجا = باران بە ملم x ٠.٠٠١ x ٨٠٠٠٠٠٠٠

بۆ نمونە ئەگەر بڕی باران لە سلێمانی دوو ملم بێت:

واتە: ٢ x ٠.٠٠١ x ٨٠٠٠٠٠٠٠ = ١٦٠٠٠٠ مەتر سێجا ئاو

بابەتی پێشتر

ماڵئاوا فەرماندە خۆشەویستەكەی كوردستان

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە دەوروبەری كەركوك روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە بە كەمكردنەوەی نهێنی گەرمكەرەوە بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات

وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی كەمكردنەوەی نهێنییەوە گەرمكەرەوە “سۆپا” بۆ خوێندنگەكان دابیندەكات، لەوبارەیەوە كۆمپانیاكان بانگهێشت دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاری بكات…
Total
0
Share