سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، رێنماییەكانی پێدانی مۆڵەتی بینا هەمواركرایەوە كە كە رۆڵ دەبینێت لە رێكخستنەوەی شار و ئاسانكاری بۆ هاوڵاتییان.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای چەندین مانگ كاركردنی تیمی ئەندازیاریی بەش و جۆرە جیاوازەكانی مۆڵەت، نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرا بە كە دوای هەوڵ و ماندووبوونی هەموو لایەك رێنماییەكان لەلایەن وەزارەت و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی پەسەندكران.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەمواركردنەوەی رێنماییەكانی پێدانی مۆڵەت چەندین بەربەستی كۆنی لەسەر ڕێگای مامەڵەی هاوڵاتییان لابردو رۆڵ دەبینێت لە رێكخستنەوەی شار و جۆرێك ئاسانكاری بۆ هاوڵاتییان، وە لە ئێستادا ڕێنمایی نوێی پێدانی مۆڵەتی بینا كاری پێدەكرێت..