رێوڕەسمی تایبەت بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵا ئەنجامدرا

ئاڵای كوردستان

لە خوێندنگاكانی هەرێم رێوڕەسمی تایبەت بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵا ئەنجامدرا.

رۆژی 17ی كانونی دووەم لەلایەن پەرلەمانی كوردستان بە رۆژی ئاڵا دیاریكراوە و ساڵانە لەو رۆژەدا رێوڕەسمی تایبەت ئەنجامدەدرێت.

لە هەولێر لە خوێندنگای دیاریی بنەڕەتیی تێكەڵاو بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و بەرپرسانی پەروەردە و كارگێڕیی شارەكە و مامۆستایان رێوڕەسمێكی تایبەت بەڕێوەچوو.

لە سلێمانی-یش رێوڕەسمی بەرزراگرتنی رۆژی ئاڵا لە كۆلێجی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەرپرسانی پەروەردە ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دەسپاکی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی “دادوەری دەڵاڵدار” لە دادگای هەولێر دەکات

پەرلەمانتار و پارێزەرێك پرسێكیان لەبارەی بوونی دادوەر کە لەڕێگەی “دەڵاڵ”ــەوە لە دادگاکانی هەولێر کاردەکەن، وروژاندووە، گوایە لەبەرامبەر وەرگرتنی…
Total
0
Share