بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەرێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو رێكارانەی تایبەتن بە خەرجكردنی كرێی وانەبێژی بۆ مانگی 11 ئەمساڵ بە كۆتاهاتووە و جەختیشدەكاتەوە، بۆ ئەم مانگەش كە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمە داوامانكردووە بەپێی رێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەبكرێت.
ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كرێی وانەبێژیی مانگی 10ی ئەمساڵ خەرجكراوە و ئەو رێكارانەی تایبەتن بە مانگی 11ی ئەمساڵیش بە كۆتاهاتووە و چاوەڕواندەكەین و لە خەرجكردنی پارەكە ئاگاداربكرێینەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ لیستی مانگی 12ی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ داوامان لە پەروەردەكان كردووە بەپێی رێنمایی ژمارە 14 لیستەكان ئامادە بكەن كە بریتییە لە تەرخانكردنی بڕە پارەیەكی دیاریكراو بۆ مامۆستایانی وانەبێژ كە بەشە وانەیان هەیە.