برای یەكدین.. سێ تیرۆریست دەستگیركران

سێ “تیرۆریست” كە برای یەكترن دەستگیركران و حكومەت دەڵێت، لە “تیمی مەرگ” كاریانكردووە.

دوای دەستگیركردنی ئەو سێ تۆمەتبارەی تیرۆر، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویكردەوە، ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە دوو ئۆپەراسیۆندا “سێ برا تیرۆریستەكە”ی دەستگیركردووە و لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.

بەپێی راگەیەندراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەو سێ تۆمەتبارە لە بەغداد دەستگیركراون و بەشداریی چەندین كردەوەی تیرۆریستییانەیان كردووە دژی هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەكان، لەوانە ئەندامبوونیان لە تیمی مەرگ و هێزی پشتیوانیی رێكخراوە تیرۆریستییەكان.

بابەتی پێشتر

مێسی یان مباپێ؟ شێخی قەتەر براوەی مۆندیالە

بابەتی دواتر

باوەڕ دەکەیت یان نا؟ بەرشلۆنە بە پارەی مۆندیال بەرگریکارێک دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

كەمێك لەمەوبەر بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغداد. بەپێی زانیارییەكان، مەبەست لە سەردانەكەی سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share