بانكی ناوەندی دۆلاری كرد بە 1465 دینار

بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی بەهای دۆلارەوە بڕیاری دا و دۆلارێك بە 1465 دینار دەفرۆشێت بە كڕیاران و بۆ بانكەكانیش بە 1455 دینار دەبێت.

بەپێی دەقی بڕیارەكەی بانكی ناوەندیی عێراق كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی ناوەندی كۆبووەتەوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێكار بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار.

دەقی نووسراوی بڕیارەكە دەڵێت، “نرخی فرۆشتنی دۆلار بە سوودمەندبووان (كڕیاران) دادەبەزێندرێت و لە بری 1470 دینار، دۆلاریان بە 1465 دینار پێدەفرۆشرێت”.

گۆڕانكارییەكی تری بانكی ناوەندیی عێراق، ئەوەیە كە بڕیاریداوە نرخی هەر دۆلارێك بە 1455 دینار بە بانكەكان بفرۆشێت.

ماوەی دوو هەفتەیە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرزدەبێتەوە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 700 دینار، بەڵام چەند خوولەكێك لەمەوبەر بۆ 152 هەزار دینار دابەزی.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران

بابەتی دواتر

تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا وردەکاریی کۆبوونەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاودەکاتەوە

د.نەرمین مەعروف رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی دوایین هەنگاوەکان بۆ چارەسەری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تاووتوێکراون. د.نەرمین…
Total
0
Share