(ڤیدیۆ) فەرەنسا دیواری مەغریبی تێکشکاند و گەیشتە یاریی کۆتایی

لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی فەرەنسا بردنەوەی بەرامبەر مەغریب تۆمارکرد.‏

ئەمشەو هەینی، لە یاریگای (استاد البیت) و لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیال، لە یارییەکی بەهێزدا هەڵبژاردەکانی مەغریب و فەرەنسا ڕووبەڕووبوونەوە.

هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی لە مەغریب بردەوە.

گۆڵەکانی “لێس بلوس” لە خولەکەکانی پێنج و 79 لەلایەن تیۆ هێرناندێز و ڕاندال کۆلۆ موانی-یەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، فەرەنسا سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022 مسۆگەرکرد، لە یاریی کۆتاییشدا بەرامبەر ئەرجەنتین یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share