زیاد جەبار: داهاتی نەوت زیادیكردووە و عێراقیش پارە دەنێرێت پێویستە پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، داهاتی نەوت زیادیكردووە و عێراقیش بۆ لەمەودوا پارە دەنێرێت بۆیە پێویست دەكات پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان دەستپێبكاتەوە و چەند جارێكیش لەگەڵ حكومەت جەختمان لەو مافەی مووچەخۆران كردووەتەوە.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە دراون لە ئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیران كار لەسەر پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەكرێت، ئێمەش بە راپۆرتێك جەختمان لەسەر دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كردووەتەوە كە دەبێت بەپێی ساڵانی خزمەت و شایستەی فەرمانبەران پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە نەك جیاكاری لە نێوان فەرمانبەران بكرێت كە ئەوە مافێكی مووچەخۆرانە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە ئێستادا داهاتی نەوتی هەرێم زیادیكردووە و لە بەغدادەوە بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دراوە و دەبێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم: پێشنیازكراوە بۆ ساڵی داهاتوو چا و شیر بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادبكرێن

بابەتی دواتر

هۆشداری لە جەنگی نێوان سێیەم و چوارەم بەهێزترین سوپای جیهان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share