حكومەتی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ پارێزگارەكان دەكات

حكومەتی عێراق لە رێگای ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای پارێزگار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەكات.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەی تایبەت بە دەستەی هەماهەنگی نێوان پارێزگاكانی كردووە و چەند تەوەرێك گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بڕیاردان بووە بۆ هەڵسەنگاندن پارێزگارەكان لە ماوەی دەست بەكاربوون تا وەكو ئێستا كە بۆ ئەو مەبەستە حكومەتی عێراق فۆرمێك ئاراستەی پەرلەمانتاران لە خولی پێنجەم دەكات كە لەماوەی سێ رۆژدا فۆرمەكە بگەڕێننەوە بۆ چوونی خۆیان لەسەر توانا و ئاستی پارێزگارەكان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و چارەسەری كێشەكان بخەنەڕوو دواتر بیگەڕێنەوە و حكومەتی عێراق بەدواداچوونی بۆ دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.…
Total
0
Share