قوباد تاڵەبانی پێشوازیكرد لە باڵیۆز و كونسوڵەكانی ئەمریكا و توركیا

هەریەك لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا و كونسوڵی نوێی توركیا لە هەرێمی كوردستان، لە هەولێر سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر پێشوازیكرد لە ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ئێرڤن هیکس جونیەر كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان.

لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی، “لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا گفتوگۆمان لەسەر بارودۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد”.

هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر پێشوازیكرد لە مەولود یاكوت کونسوڵی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

بەلەمێکی کۆچبەران لە بەریتانیا ژێرئاوکەوت

بابەتی دواتر

دوو هاوسەر بەهۆی غازی زۆپاوە گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share