بەهۆی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە بازگەی هەولێر – مەخمور داخراوە و کێشە بۆ هاتوچۆ دروستبووە

بازگەی هەولێر – مەخمور بەهۆی ئاڵۆزییەکانی بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە داخراوە، ئەوەش گرفتی هاتوچۆی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان دروستکردووە بەتایبەت گەشتیاران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، بازگەکە لە ئێوارەی دوێنێوە داخراوە، بەپێی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ کە حکومەتی عێراق بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە دەریکردووە، بەڵام تا ئێستا ئەو بازگەیە نەکراوەتەوە، لەکاتێکدا بەپێی بڕیارەکە دەبوو لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بکرایەتەوە.

لەو بازگەیە ڕێگە بە چوونە ناوەوەی خەڵک بۆ شاری هەولێر دەکرێت بەتایبەت ئەو هاوڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەڵام ڕێگە بە چوونەدەرەوەی هیچ کەسێک نادرێت لە هەولێرەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

داخرانی بازگەکە گرفتی بۆ ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی ئەو ناوجانە دروستکردووە، کە بەشێکی زۆریان بەمەبەستی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستانن و مۆڵەتی گەشتیارییان هەیە بەڵام ڕێگە نادرێت بگەڕێنەوە بۆ پارێزگاکانی خۆیان.

لە ئێوارەی دوێنی دووشەممەوە ئاڵۆزی و پێکدادانی خۆپیشاندانەکانی بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستیپێکردووە و بەوهۆیەشەوە حکومەتی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سۆران: داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی تەرزەبارینەکە دەکەین

کشتوکاڵی سۆران رایگەیاند، “داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی تەرزەبارینەکەی سنووری سۆران دەکەین”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

هێزێكی ڕۆژهەڵات شەهیدبوونی دوو گەریلا و توركیاش “كوشتنی” بەرپرسێكی پەكەكە ڕادەگەیەنن

یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یه‌ره‌كه‌) شەهیدبوونی دوو گەریلای له‌ بۆردومانه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردووی گوندی گەڵاڵە ڕاگەیاند و توركیاش كوژرانی…
Total
0
Share