پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە ناوچەی تارمیەی بەغداد روویدا و چەند کەسێک کوژران و برینداربوون.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی تارمیەی شاری بەغداد بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی سوپای عێراق تەقیوەتەوە”.
ئاماژەشیان بەوەکرد، “لە تەقینەوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون”.
ئاشکراشیان کرد، “سەرجەم قوربانییەکان سەر بە سوپای عێراقن لەناو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ئامر فەوجێک هەیە، لەناو بریندارەکانیش ئەفسەرێک بە پلەی موقەدەم هەیە، ئەوانی دیکەش سەربازن”.