دوو ژن بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران و دەستبەسەر 15 هەزار دۆلاریشدا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو ژنی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕی 15 هەزار دۆلار و بڕێک ئاڵتوونیان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “دوای‌ ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆمار كرد كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای‌ گەڕان و بەدواچوونەكان، توانرا هەردوو تۆمەتبار (ئـ، م، ح) لەدایكبووی‌ 1997 و (ژ، ف، ع) لەدایكبووی‌ 1976 لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادقەوە دەستگیربكرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 15 هەزار دۆلاری ئەمریكی  و بڕێكی زۆر ئاڵتوندا”.

باسی لەوەش کرد، “تۆمەتبارەكان لە هەریەك لە نوسینگەكانی‌ نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد، ناوبازاڕ، كوردسات،‌ بنكەی پۆلیسی‌ كەلار، دەربەندیخان‌ و هەڵەبجە سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماركراوە و داواكراون، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر و بەپێی‌ مادەی‌ 444 لەیاسای‌ سزادان راگیراون ‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ بڕیارێکمان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان نەداوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێنمایی و بڕیارێکیان بۆ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەرکردبێت، ڕایگەیاندووە، بڕیارێکی لەو شێوەیە…
Total
0
Share