کونسوڵخانەی ئەڵمانیا بۆ شەهیدبوونی ئاکام عومەر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، خەمبارین بۆ کۆچی دوایی ئاکام عومەر کە لە ئۆپەراسیۆنێکی دژی داعشدا برینداربوو.

لە پەیامەکەی کونسوڵخانەی ئەڵمانیادا هاتووە، ” ئێمە زۆر خەمباربووین بە مردنی ئاکام عومەر کە لە ئەڵمانیا چارەسەری وەردەگرت و کۆچی دوایی کرد لە دوای ئەوەی کە لە ئۆپەراسوێنێکی دژی داعشدا بە سەختی برینداربوو”.

ئاماژە بەوەکراوە، “سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەکەی و هاوڕێکانی دەکەین و ئەڵمانیا سوورە لەسەر بەردەوامبوونی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابیندەكرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دابیندەكرێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
Total
0
Share