فەرماندەیی سەربازیی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ 8ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “ئەمریكا ژمارەی هێزەكانی لە عێراق لە 5200 سەربازەوە كەمدەكاتەوە بۆ 3000 سەرباز.”
جەنەراڵ- كینیت ماكێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی سەربازیی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە بەغداد ئاشكرایكرد، “دوای داننان بەو بەرەوپێشچوونە گەورەیەی هێزەكانی عێراق بەدەستیانهێناوە و ڕاوێژ و هاوئاهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق و هاوبەشەكانمان لە هێزی هاوپەیمانان، ئەمریكا بڕیاری دا بوونی سەربازیی خۆی لە عێراق دا كەمبكاتەوە.
وتیشی، “لە ئێستادا 5200 سەربازی ئەمریكی لە عێراقدان و بەپێی بڕیارەكە ژمارەیان كەمدەكرێتەوە بۆ 3000 سەرباز.”
دوێنێ دووشەممە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، “لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ڕادەگەیەندرێت.”