ئاسایشی دهۆک: رووداوەکەی ئەمڕۆ تیرۆریستی بووە

ئاسایشی دهۆک روونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بارەگاکەیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، تیرۆریستی بووە.

ئاسایشی دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بنکەی ئاسایشی رۆژهەڵات تیرۆریستی بووە و بکەری سەرەکی رووداوەکە بە ناوی (ل،ه،ج) لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەئێستادا دۆخی ئەمنی دهۆک لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، رێگەنادەین ئاسایشی پارێزگاکە تێکبدرێت و رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەکی تێکدەرانە دەوەستینەوە”.

دواینوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە  چەکدارێک هێرشیکردە سەر بینای ئاسایشی دهۆک لە ناوشاری دهۆك و لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش بە ناوی ئازاد ئیبراهیم کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، دواتر تەقەکەرەکەش کوژرا.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەمینداری یەكگرتوو دەكات

بابەتی دواتر

رۆژنامەنووسێكی دیكە لەكاتی رووماڵی مۆندیالدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە كامپێك كەوتەوە

لە كامپێكی كۆمپانیای بێشكان لەسەر رێگای كەلار – دەربەندیخان – سلێمانی ئاگركەوتەوە و بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە وردەكاریی رووداوەكە بۆ…
Total
0
Share