ساڵی داهاتوو ئەگەر بودجەش پەسەندنەکرێت شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم خەرج دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، ساڵی داهاتوو ئەگەر بودجەش پەسەندنەکرێت شایستەی دارایی جوتیاران هەرێم خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بڵاویکردەوە، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەوگرفتی نێوان هەردوولا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگ باسکران لەوانە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆساڵانی پێشوو، بەڵێنیش وەرگیراوە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەگەر بودجەش پەسەند نەکرێت شایستەی دارایی جوتیاران هەر خەرج بکرێت”.

ئاشکراشی کرد، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێکی پەیوەست بە بازرگانی و گرفتی بەردەم کارەکان تاوتوێکران و بڕیارە لە رێگەی لیژنەی هاوبەشەوە چارەسەربکرێن”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

عێراق ملیۆنان دۆلاری لە پارەی قەرەبووكردنەوەی كوەیت وەرگرتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەمینداری یەكگرتوو دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share