بەرشلۆنە ئەو یاریزانە دەکڕێت کە لویس ئێنریکی هەراسانکرد

عیزەدین ئوناحی، یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی مەغریب سەرنجی ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ڕاکێشاوە.

ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەو ئاستە سەرنجڕاکێشەی عیزەدین ئوناحیی ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب لە مۆندیالی قەتەر پێشکەشیکرد، لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە چاودێری خراوەتە سەر.

ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات، بەرشەلۆنە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەند بیر لەم یاریزانە دەکاتەوە، بەڵام ناچارن بۆ مێرکاتۆی زستانی 2023 کێبڕکێی چەندین یانەی گەورەی دیکەی وەک پاریس سان جێرمان و چێڵسی بکەن لە پێناو واژۆکردنی گرێبەستەکەدا.

لە دوایین یاریی ئیسپانیا بەرامبەر مەغریب و دوای دەرکردنی ئیسپانیا، لویس ئێنریکی ڕایگەیاند، “نازانم ئەو ژمارە هەشتە لە کوێوە هات، بۆ چرکەساتێک ڕانەوەستا، لەگەڵ تیمەکەم باسمان کرد و سەرنجمان خستەسەر، بەڕاستی ناوازە بوو، نازانم چی بڵێم.”

ئوناحی تەمەنی 22 ساڵە، لە یانەی (الرجاء البيضاوي)یەوە دەستی بە یاریکردن کردووە، لە ئێستادا یاریزانی یانەی ئەنجێرسی فەرەنسییە.

بابەتی پێشتر

بانکێکی عێراقی لە سلێمانی فێڵی لە ژماریەکی زۆر هاوڵاتی کردووە

بابەتی دواتر

"فیفا" ماتیۆ لاهۆزی لە یارییەکانی مۆندیال دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share