تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بڕیارە تونێلی پیشڕەو لە چیای ئەزمەڕ لە ئەمشەوەوە بۆ ماوەی سێ شەو دابخرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە کە لە بەرواری 12/13 شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە تا شەوی 15/16 شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی تونێلەکە دادەخرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، تونێلەکە لە کاتژمێر 8:00ی شەو تاوەکو 2:00ی بەرەبەیان دادەخرێت.

هۆکاری داخستنی تونێلەکە نۆژەنکردنەوەی ناو تونێلەکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share