نرخی دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزترین ئاستی تۆماركرد و بەهای 100 دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند، ئەمڕۆ بەهای دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە كەمتر لە 150 هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت.

لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 149 هەزار و 900 دیناری عێراقییە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی كەمیی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی و زۆریی خواستەوە بوو، بەڵام بانكەكە جەختیكردەوە كە رێكار دەگرێتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بەهای دراوەكان و لە رێگەی زیادكردنی فرۆشەوە، نرخەكان جێگیردەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕوانی ناردنی هەمواری یاسای بودجەیە لەلایەن حکومەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هەموواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و هیچ وادەیەک…
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: هاوكار دەبین لە چالاككردنەوەی كارگەكانی پارێزگاكە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەم مانگەدا پێشانگایەكی پیشەسازی ڕێكدەخات، چەند كۆمپانیایەكی هەرێمی كوردستانیش بەشدار دەبن تیایدا. ژووری بازرگانیی سلێمانی…
Total
0
Share