تەرمێك دۆزرایەوە چەند ئەندامێكی دزراون

تەرمی پیاوێكی نەناسراو دۆزراوەتەوە و بەشێك لە ئەندامەكانی جەستەی دزراون، وەك پۆلیس ئاشكرایكردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە پۆلیسی بەغداد رایگەیاند، تەرمێك لە ناوچەی پیشەسازیی پایتەخت لە نزیك كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بەسمایە دۆزراوەتەوە، “پیاوێكی نەناسراوە و شوێنەواری دزینی چەند ئەندامێكی جەستەی پێوەدیارە”، بەبێ ئەوەی ناو و جۆری ئەندامەكان ئاشكرابكات.

بەپێی راگەیەندراوی هێزەكانی پۆلیس، تەرمەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكیی دادی بە مەبەستی ناسینەوەی و رادەستكردنی بە كەسوكاری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. خالید حەیدەر: ئەگەر هەیە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر دینار زیادبکرێت

د. خالید حەیدەر ئاشکرایدەکات، ئەوەی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر نرخی دینار دادەنێت لە عێراقدا، گرژییە سیاسییەکانە. د. خالید حەیدەر،…
Total
0
Share