بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، لە رۆژی جیهانیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا خۆپاراستن باشترە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دەشڵێت، “خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات و سامانی گشتی دوو هۆكارن بۆ گەندەڵی كاتێك خراپ بەكاربهێندرێن”.
د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا رایگەیاند، خۆپاراستن باشترە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەو هۆكارانەی وادەكەن گەندەڵی سەرهەڵبدەن سامانی گشتی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتە كاتێك بۆ بەرژەوەندی گروپ یاخود حزبێك بەكاربهێندرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێویستە شەفافیەت لە داهات و خەرجییەكاندا هەبێت تا بتوانرێت كۆمەڵگەیەكی تەندروست بۆ داهاتوو بونیادبنرێت.