دۆسیەی كوشتنی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین لە دادگا نەجوڵێندراوە

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر رووداوی كوشتنی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، هێشتا هیچ دانیشتنێكی دادگا لەسەر ئەو كەیسە ئەنجام نەدراوە.

لە 28ی حوزەیرانی رابردوو خوێندكارێك تەقەی لە د. كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم، راگری كۆلێژی یاسا لە زانكۆی سەڵاحەدین و ئیدریس عیزەت، مامۆستای بەشی میكانیكی كۆلێژی ئەندازیاریی هەمان زانكۆ كرد و كوژران.

جگە لە كوژرانی ئەو دوو مامۆستایە لەو رووداوەدا كارگوزارێكی كۆلێژی یاسای زانكۆی سەلاحەدین برینداركرا، بەڵام سەرەڕای گەورەیی رووداو و تاوانەكە هێشتا هیچ دانیشتنێكی دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە ئەنجامنەدراوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە لەلایەن پۆلیسەوە تەواو بووە و رەوانەی دادگای هەولێر كراوە.

رەتیشیكردەوە زانیاری لەبارەی رێوشوێنە یاساییەكان و بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا هەبێت و وتی، “كەیسەكە لای پۆلیس نەماوە و زانیاریمان نییە”.

بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیكەی پێنج مانگ و نیو بەسەر ئەو رووداوەدا هیچ دانیشتنێكی دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە ئەنجامنەدراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان تا ئەمڕۆ هیچ وادەیەك بۆ یەكەم دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو دۆسیەیە دیارینەكراوە.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لەمانگێکدا 20 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

بابەتی دواتر

چۆن کەلوپەلە دارەکانی چێشتخانەکەت پاکدەکەیتەوە بۆ پاراستنی تەندروستیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروین فاتیح: كورد و یەكێتی ئامادەن بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، بڕیاربوو ئەنجومەنی پارێزگاكە یەكەم دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی لێكتێنەگەیشتنی لایەنەكان دواخراوە، هەركاتێكیش…
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەوە پەیامێك بە مووچەخۆران دەدرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم چەند زانیارییەك لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات و رایدەگەیەنێت، “لیستی مووچە بە پلەبەرزكردنەوەوە ئامادەدەكەین…
Total
0
Share