منداڵێک لە کاتی یاریکردندا پەت لە ملی ئاڵا و گیانیلەدەستدا

دوای ئەوەی دوێنی شەممە منداڵێک لەکاتی یاریکردن بە پەتێک لە ملی ئاڵا و دۆخی تەندروستیی تێکچوو و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

گەنجێک بە ناوی رێکار کە ئامۆزای منداڵەکەیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوێنێ شەممە خوشکی ئەو منداڵە نەخۆش بووە و دایکی بردوویەتییە نەخۆشخانە، لەو کاتەدا منداڵەکە لە خوێندنگە گەڕاوەتەوە وبەتەنها لەماڵەوە بووە یاری بەو پەتە کردووە کە سۆندەی ئاوی موغەزی خوشکەکەی پێبەستراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پەتەکە لە ملی منداڵەکە گیربووە و لەبەرئەوەی بەتەنها لەماڵەوە بووە نەیتوانیوە بیکاتەوە، تا ئەو کاتەی دایکی گەڕاوەتەوە و بەپەلە گەیاندوویەتییە نەخۆشخانە”.

باسی لەوەش کرد، “منداڵەکە تەمەنی 11 ساڵان بووە و خوێندکار بووە، بەهۆی نەمانی ئۆکسیجینەوە مێشکی لەکارکەوتبوو، بەڵام دڵی بە رێژەی 30% کاری دەکرد، تا ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز بەسەر لیوا هاوبەشەکاندا دابەشبکرێت. بەپێی زانیارییەکان، سبەینێ چوارشەممە هاوکاریی…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، بەهۆی شۆرتی كارەبا ئۆتۆمبێلێك لە قەزای سۆران ئاگریگرت. لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی…
Total
0
Share