هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ کۆتایی نەهاتووە”.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەن بۆمەبەستی پاکتاوکردنی سزاداراییەکانی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆئەوەی سودمەندبن لە لێخۆشبوونی 20%ی سزاداراییەکانی هاتوچۆ، چونکە دەنگۆیەک بڵاوبووتەوە گوایە لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری لێخۆشبوونەکە کۆتاییدێت”.
دەشڵێت، “ئەو دەنگۆیە راست نییە و بڕیاری لێخۆشبوونەکە تاوەکو 31ی ئازاری 2025، بەردەوامە و هەوڵدراوە بۆ جاری سێیەم درێژبکرێتەوە”.