کەمیی بەنزین کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی سلێمانییان راگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی وەستانی کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن “ئەمبوڵانسەکان”ی راگەیاند، هۆکارەکەی کەمیی بەنزینە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە.

سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، بۆ ماوەی سێ رۆژ کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی وەستاون بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، هەرسێ رۆژی (7، 8، 9) کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن راگیراون، بەهۆی بەردەوامی و دووبارەبوونەوەی کێشەکانی تەندروستیی سلێمانی و لەنێویاندا کێشەی سوتەمەنی.

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی دەڵێت، ئێستا بڕی 1000 لیتر بەنزینمان بۆ دابینکراوە و ئۆتۆمبێلەکانی بۆ دۆخی لەناکاو و توند کاردەکەن، ئەو بڕەش تەنها بەشی 10 رۆژ دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی دوو ساڵ دەبێت تەندروستیی سلێمانی بەهۆی کێشەی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و سوتەمەنییەوە دەناڵێنێت لەگەڵئەوەی چەندین جار بەڵێنی چارەسەرکردنیان پێدراوە بەڵام تا ئێستا هیج هەنگاوێکی کردەیی لەوبارەیەوە نەنراوە.

بابەتی پێشتر

لە سنووری گوندێک 150 درەختی سروشتی بە مەبەستی خەڵوزکردن بڕاونەتەوە

بابەتی دواتر

فۆڕمی دامەزراندن لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کاراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین. ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی…
Total
0
Share