لە كەركوك 24 دەبەی بۆمبڕێژكراوی داعش دۆزرایەوە

هێزێكی هاوبەشی سوپا و حەشدی شەعبی 24 دەبەی بۆمبڕێژكراوی پاشماوەی داعشیان دۆزییەوە كە ئامادەكراوە بۆ تەقینەوە

بەپێی راگەیەندراوێك، هێزێكی هاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی پڕۆسەیەكی گەڕانیان پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگری لە ناوچەی فكە نادر لە چێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی كەركوك و رۆژهەڵاتی دیجلە ئەنجامدا.

گەڕانەكە بووە هۆی دۆزینەوەی حەشارگەیەكی تەقەمەنیی پاشماوەی داعش، كە بریتی بوو لە 24 دەبەی پڕ لە ماددەی تەقینەوە، دواتر بەشێوەیەكی سەلامەت تەقێندرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share