دوا وادە دیاریكرا
ئەو ئەفسەرانەی كە كێشیان دانەبەزێنن خانەنشین دەكرێن

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرانەی كە پلەكەیان لە ملازمەوە دەستپێدەكات تا وەكو پلەی عەقید بەپێی باڵایان كێشیان بۆ دیاریدەكرێت، دەبێت لە ماوەی دوو مانگدا كێشیان دابەزێنن ئەگەر نا خانەنشین دەكرێن.

مەلا كەریم شكور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارێكی حكومەتی عێراق دەبێت سەرجەم ئەفسەر و پلەدارەكان بەپێی باڵایان كێشیان دیاریبكرێت و ئەگەر كێشیان زیاتربوو بۆ ماوەی دوو مانگ وەرزش دەكەن و كێشیان دادەبەزێنن، كە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە دەبینرێن و بەپێی باڵایان كێشیان بۆ دیاریدەكرێت.
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری روونكردنەوەی زیاتریدا وتیشی، “ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق لە پلەی ملازمەوە تا وەكو پلەی عەقید دەستپێكراوە و تەنها پلەی عەمید و لیوا ماون و چاوەڕواندەكرێت دوای تەواوبوونی پلەكانی خوارەوە عەمید و لیواش بگرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ دامەزراوە سەربازییەكانی عێراقدا جیاوازە و تائێستا باسیان لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەی عێراق نەكردووە و دواجار خۆیان بڕیاردەدەن.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی هەنگاریا گەیشتە هەولێر

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەت هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share