لە بەرژەوەندیی خانەنشینان بڕیار دەدرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە ساڵی نوێوە مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی بكرێت و جەختیشدەكاتەوە، “ئەو گرفتەی پێشتر هەبوون كە دوو مانگ مامەڵەكانیان دوادەكەوت چارەسەردەبێت و پڕۆسەكەش سەركەوتوو دەبێت”.

عەزیز عەلی فەتاح بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی بە میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵی نوێوە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی ئەو مووچەخۆرانەی كە خزمەت و ڕاژەیان بە كۆتا دێت و خانەنشین دەكرێن مامەڵەكانیان دەكرێتە ئەلیكترۆنی بە جۆرێك كە پێشتر كاتێك مامەڵەكانیان دەنێردرایە هەولێر دوو مانگێكی پێدەچوو، بەڵام بە جێبەجێكردنی ئەم سیستمە كە دەكرێتە ئەلیكترۆنی هەمان مانگ مامەڵەكانیان دەگەڕێتەوە و بۆ مانگی داهاتوو پێناسی خانەنشینیان بۆ دروستدەكرێت و مووچەی خانەنشینیان بۆ دەبەسترێت.

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە جەختیكردەوە، “بەپێی ئەو پلانەی دانراوە لە ساڵی نوێیەوە سیستمەكە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و پڕۆسەكە سەركەوتووش دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: تائێستا نووسراومان بەدەستنەگەیشتووە تا 120 ملیارەکە رادەستبکەین

بەپێی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێم نەکردووە بۆ رادەستکردنی 120 ملیار دیناری…
Total
0
Share