قوباد تاڵەبانی: ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، زۆر دڵگران بووین بە شەهیدبوونی سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، شەهیدان (سەرمەند عەلی، دیار سەردار حەکیم و ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی) کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی چەسپاندنی یاسا و پاراستنی ئاسایشدا گیانیان بەخت کرد.

وتیشی، لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزیان و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و داواکارم خوای گەورە رۆحی ئەم شەهیدە سەربەرزانە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، هەموو لایەکیش دڵنیادەکەینەوە ناهێڵین خوێنی شەهیدانی چەسپاندنی یاسا بەفیڕۆ بچێت و تاوانباران رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: کۆتایی هەفتە لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم مانگە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی سلێمانی رەوانەی بەغداد دەکرێت. یادگار جەبار،…
Total
0
Share