لە کاتی هەوکردنی قورگت لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

لە کاتی هاتنی وەرزی سەرما و زۆربوونی تووشبوون بە هەڵامەت و پەتا وەرزییەکان هەوکردنی قورگیش زیاتر دەبێت، بەڵام وا باشترە لەو کاتەدا لە هەندێک خواردن دووبکەویتەوە کە دۆخت خراپتر دەکات لەوانەش:

-خواردنی جپسی پەتاتە و هەندێک بسکیوتی رەق کە ئازار و هەوکردنی قورگ زیاتردەکەن

-خواردنی میوە مزرەکان وەک پرتەقاڵ و لیمۆ، لەگەڵ ئەوەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بەڵام قورگ تووشی کزاندەنەوە دەکەن.

-خواردنە مزرەکان وەک دۆشاوی تەماتە باشترە تا چاکبوونەوەی تەواوەتی نەخورێت.

-بەهارات و بیبەری توون نابێت لە کاتی هەوکردنی قورگدا بەکاربهێنرێن.

-گێزەر و مەعدەنوس، باشترە بە کاڵی نەخورێن یان بکوڵێنرێن یان تا چاکبوونەوەی قورگ لێیان دووربکەوینەوە.

-گۆشتی برژاو ئازاری قورگ زیاتر دەکات و دوورنییە برینداری بکات، بۆیە باشترە تا چاکبوونەوەی هەوکردن بەکارنەهێنرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق چەندە؟

بابەتی دواتر

کلۆپ پەیوەندی بە "شێرەکەی مەغریب"ەوە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share