نرخی نەوت بەرزبووەوە و دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە و بەهای دۆلار بەراورد بە دوێنێ دابەزی.

نەوتی خاوی برێنت 62 سەنت چووەتەسەر نرخی هەر بەرمیلێكی و ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ 77.80 دۆلار بەرزبووەوە. نرخی جۆری تەكساسیش 69 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێكی بە 72.70 دۆلارە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو، دوای ئەوە دێت لە رۆژانی رابردوودا بۆ نزمترین ئاستی ئەمساڵ دابەزی، بەڵام رێكارەكانی ئۆپیك و ئۆپیك پڵەس بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە بەرهەمهێنان و سووككردنی رێكارەكانی دژ بە كۆرۆنا لە چین، كە یەكێكە لە گەورەترین كڕیارانی نەوت لە جیهاندا، بازاڕی نەوتیان بووژاندەوە.

پێچەوانەی نەوت، بەهای دۆلاری ئەمریكی بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ دابەزی و لەگەڵ دەستپێكردنی مامەڵەكانی بۆرسەدا 100 دۆلاری ئەمریكی بە 150 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام كەمێك لەمەوبەر بەهای 100 دۆلار بۆ 150 هەزار و 350 دینار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی دوێنێ بەهاكەی گەیشتە 150 هەزار و 750 دینار.

بابەتی پێشتر

وێنە.. پێدانی تابلۆ بە سیستمی نوێ بۆ تاکسی و پاس لە هەولێر دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

دەستەی ژینگە لە دهۆک 38 پاڵاوگەی نایاسایی داخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرز بووەوە

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 64 دۆلاری تێپەڕاندووە، هۆكارەكەشی بۆ…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا %0.6 ی نرخەکەی لە دەستدا و یەک…
Total
0
Share