نرخی نەوت پاڵپشتییەکی کەمی بۆ گەڕایەوە

نرخی نەوت بەهۆی نیگەرانییەکان لەبارەی پچڕانی دابینکردنی جیهانی و ناڕوونییەکان لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران، بەرزبووەوە.

ڕۆژی پێنجشەننە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 81 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 105 دۆلار و 83 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 97 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی گەیشتە 99 دۆلار و 33 سەنت.

شایەنی باسە، لە خولی پێشوودا، هەردوو جۆرەکەی نەوت بەهۆی لێدوانێکی هەڕەشەئامێزی دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە 5.6% دابەزینیان بەخۆوە بینیبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی بۆ جوتیاران: دەتوانن شایستە داراییەکانتان وەربگرن

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتووە و داوادەکات، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی. سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share