ئەنجومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئاسایشی نیشتمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی هێزە چەکدارەکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئاسایشی نیشتمانیی کرد سەبارەت بە چەند پرسێک و ژمارەیەک بڕیاریش دەرکران.

لە میانی دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ئەمنی وڵات کرا، هەروەها بەدواداچوونیان بۆ ئەدای هێزە چەکدارەکان کرد لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدواداچوون بۆ پاشماوەی تیرۆریستان.

ئەنجومەنەکە باسی لە ڕووداوەکانی ئەو خۆپیشاندانانە کرد کە لە شاری ناسریە ڕوویاندا، بڕیاریشدا لیژنەیەکی باڵای ئەمنی ڕەوانەی پارێزگای زیقار بکرێت بۆ بەدواداچوون لەو ڕووداوانەی کە بوونەتە هۆی زیانی گیانی لەنێو خۆپیشاندەران و دەزگا ئەمنییەکاندا.

بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە:

1- چارەسەرکردنی پرسی وردبینیی ئەمنی بە شێوەیەک کە شکۆی هاوڵاتی بپارێزێت، هەروەها مەرجەکانی کاری هەواڵگریی تێدا بێت.

2- ئەنجومەن ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنی پلانێک بۆ گواستنەوەی بەرپرسیارێتیی ئەمنی لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بە ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی بە وەزارەتی ناوخۆ لە پارێزگاکانی موسەنا دیوانیە و واسیت، وەک قۆناغی یەکەم، دوای ئەوە ئەم هەنگاوە هەڵدەسەنگێندرێت.

3- جەختکردنەوە لەسەر دەستەبەرکردنی هێڵی سفری سنووری عێراق لەگەڵ هەردوو تورکیا و ئێران و دابینکردنی هەموو ئامرازەکانی پاڵپشتیی لۆجستی بۆ دڵنیابوون لە تەواوبوونی ئەم ئەرکە.

بابەتی پێشتر

فڕۆکەیەک بەهۆی حاڵەتێکی لەناکاوەوە لە ئیسپانیا دەنیشێتەوە و سەرنشینەکانی هەڵدێن

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. گریانی منداڵێکی رۆژئاوای کوردستان لە برسێتی و سەرمادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بەرەو ریاز بەڕێکەوت

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی-چینی  بەغدادی بەرەو ریاز بەجێهێشت. نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی…
Total
0
Share