لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری كەركوك دوو حاوییەی تایبەت بە خۆڵ و خاشاك دانراون بۆ ئەوەی پاشماوە و خۆڵ و خاشاكیان تێبكرێت، بەڵام هەردووكی بە تاڵن و لە دەوروبەریان خاشاك كەڵەكە بوو.
هاوكات پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، “بەشێكی زۆری گەڕەك و كۆڵانەكان و شوێنە گشتییەكانی شاری كەركوك هەمان دیمەنیان هەیە و خۆڵ و خاشاك كەڵەكەبوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هاوڵاتییانی شارەكە داوا دەكەن ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر بكرێت.