هاتوچۆ كاركردن بە سیستمێكی راگرت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، كاركردن بە سیستمێكی راگرت و هاوڵاتییانی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بەشێك لە هاوڵاتییانی پارێزگاكانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، كاركردن بە سیستمی نیشتمانیی تایبەت بە تۆماركردنی ئۆتۆمبێل رادەگیرێت و بڕیارەكە لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ دراوە.

لە سیستمی نیشتمانیی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلدا، هاوڵاتی لە پارێزگاكەی خۆیەوە دەتوانێت مامەڵەی بەناوكردن و گۆڕین و نوێكردنەوەی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەكەی بكات، واتە ئەگەر ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكە پارێزگایەكی دووربێت، خاوەنەكەی دەتوانێت لە پارێزگای تایبەت بە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە مامەڵەكان ئەنجامبدات و پێویست بە سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئەو پارێزگایە ناكات، كە ئۆتۆمبێلەكەی تیادا تۆماركراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق دەڵێت، “راگرتنی سیستمەكە بە شێوەی كاتییە و ئامانج لێی پەرەپێدانی سیستمەكە و گەورەكردنییەتی، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رانەگیرێت و بەردەوامببێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم کەمال ئاغا: بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ…
Total
0
Share