حکومەت ئاسانکاری بۆ دانەوەی قەرزەکانی کارەبا دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەوکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ زانینی بڕ و تێچووی کارەبا راگەیاند، بەو جۆرە دەتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە رێگەی ماڵپەری پسووڵەوە بڕ و تێچوونی کارەباکەیان بزانن و لە ماڵپەڕەکەدا تەنها پێویست بە نووسینی ژمارەی هەژماری کارەباکە دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ماڵپەڕە، لە رۆتیناتی ئیداری کەمدەکاتەوە و مامەڵەی هاوڵاتییان ئاسان دەکات.

راگەیەندراوەکە دەڵێت، “روونی و شەفافییەتی زیاتر لە تێچوونی کارەبا بۆ هاوڵاتییان دەستەبەردەکات و لە ماڵپەڕەکەدا هاوبەشان دەتوانن بڕى پاره‌ى خولى كۆتايی و بڕى قه‌رز و كۆى گشتیی پاره‌ى داواكراو بزانن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە لە فەرمانگەکاندا کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، جارێکی دیکەی کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و کاتژمێرێک دواخراوە. بەپێی…
Total
0
Share