لە ناحیەی پیرەمەگرون شەڕ دروستبوو و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەنجامی دروستبوونی شەڕ لە ناحیەی پیرەمەگرون کەسێک کوژرا و کەسێکیش برینداربوو.

سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو کەسیان گەیاندە لای ئێمە کە بەهۆی رووداوی شەڕەوە لە ناحیەی پیرەمەگرون فیشەکیان بەرکەوتبوو”.

وتیشی،”یەکێک لە کەسەکان کە هێنایانە لای ئێمە گیانیلەدەستدابوو، ئەوی دیکەش بریندارە و دەست بە چارەسەرییەکان کراوە بۆی”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تا ئێستا تەرمەکە نەبراوە بۆ پزیشکی دادی چاوەڕوانی تیمەکانی بەڵگەی تاوانن بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە: ئەمساڵ بەرامبەر 18 ساڵ مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدەین

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە، رایگەیاند، ئەمساڵ بەرامبەر 18 ساڵ مۆڵەتی وەبەرهێنان دەدەین. زانیار حەمەنوری، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەڵەبجە، رایگەیاند، لە…
Total
0
Share