بەکتریایەکی ترسناک دوای کوشتنی چەند منداڵێک شێوەی لێوەکانی پیاوێک تێکدەدات و پەلەکانی دەبڕێتەوە

بەکتریایەکی مەترسیدار بەریتانیای سەرقاڵکردووە، بەهۆی ئەوەی تا ئیستا نۆ منداڵی لەو وڵاتە کوشتووە و هەروەها پیاوێکی بەریتانی بەناوی ئەلێکس لویس کە تووشی بەکتریاکە بووە شێوازی دەم و لێوەکانی شێواندووە و نامۆ و ترسناک دەردەکەوێت.

یەکەمجار ئەلێکی 42 ساڵ هەستی بە تێکچوونی تەندروستیی کردووە، پێیوابووە تووشی ئەو نەخۆشییە بووە کە پێیدەڵێن ئەنفلوەنزای پیاوان، ئەلێکس رۆژ دوای رۆژ تەندروستیی زیاتر تێکدەچوو، نەخۆشییەکەی گەیشتە حاڵەتێک هەموو پەیوەندییەکی لەگەڵدا پچڕێنرا بۆ هەوڵدان لەپێناو مانەوە لە ژیاندا.

لە دوایین نیشانەکانی ئەلێکس لە کاتی تووشبوونی بە بەکتریاکە لەگەڵ توندبوونی زۆری ئازارەکەی رەنگی پێستیشی بۆ ئەرخەوانی گۆڕدرا، رەوانەی نەخۆشخانە کرا و پزیشکەکان تەنها چانسی 3%یانپێدا بۆ مانەوە لەژیاندا، چەند نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجامدار، بەهۆیەوە هەموو پەلەکانی لەدەستدا، ئاشکرایانکرد ئەلێکس تووشی بەکتریای Strep A بووە و هەوکردنێکی زۆر لە جەستەیدا هەیە.

ژەهراوی بوونی ئەلێکس خوێنی جەستەی و قوڕگی گرتەوە، بووەهۆی تێکچوونی شێوازی دەم و لێوەکانی، ئەوەش وای لە پزیشکەکان کرد بگەنە ئەو ئەنجامەی مەترسیی بەکتریاکە کە تائێستا نۆ منداڵی کوشتووە بۆ پیاوانیش تا ئاستی گیانلەدەستدان مەترسیداربێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: کەسێکی دیکە بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە گیانیلەدەستدا

میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەکی پزیشکیی ئاگادارەوە بڵاویانکردەوە، حاڵەتێکی دیکەی گیانلەدەستدان بەهۆی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونەوە، لە پارێزگای نەجەف…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share