بێگەرد تاڵەبانی: تا ساڵی 2030 لە جیهاندا بەرهەمە ئۆرگانییەكان گرنگی پێدەدرێت

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا سوودەكانی بەكارهێنان و ڕواندنی بەرهەمە ئۆرگانییەكانمان تاوتوێكرد كە بەپێی توێژینەوەكان تا وەكو ساڵی 2030 جیهان بە گشتی لە 30%ی بەرهەمە ئۆرگانییەكان بەكاردەهێنن لە پێناو تەندروستی و دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیای(bio’WOOW) ئۆرگانی، لە دیوانی وەزارەت كۆبووینەوە كە كۆمپانیاكە خاوەنی بڕوانامەی(bio’WOOW) و یەكێكە لە كۆمپانیا جیهانییەكان لە بواری بەرهەمهێنانی رووەكی ئۆرگانی لە وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا، ئەمریكا و توركیا كاری بەرهەمهێنانی بەروبوومی كشتوكاڵی بە شێوەی ئۆرگانی و تەندروست ئەنجامدەدەن و لەپێناو پارێزگاری لە تەندروستیی مرۆڤ و دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی پەینە كیمیاییەكان و ماددە قڕكەرەكاندا”.

راشیگەیاند، “لە كۆبوونەوەكەماندا باسمان لە سوودەكانی بەكارهێنان و ڕواندنی بەرهەمە ئۆرگانییەكان كرد كە لە داهاتوودا بەپێی توێژینەوەكان تا ساڵی 2030 جیهان بە گشتی لە 30% بەرهەمە ئۆرگانیەكان بەكاردەهێنن لە پێناو تەندروستی و دووركەوتنەوە لە نەخۆشییەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان كۆتایی بە وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان هێنا

سەرۆكی لیژنەی بەناوكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان لەپارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان بۆ بەناوكردن و تاپۆكردنی خانووەكانیان كۆتاییهاتووە تاوەكو…
Total
0
Share