لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە سێ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمالی منداڵان خەوێندراون

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، تەنها لە مانگی رابردوودا سێ هەزار و 61 منداڵ بە هۆکاری جیاواز لە نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی فێرکاری خەوێندراون.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “لەماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لەشاری سلێمانی 23 هەزار و 430 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 61 منداڵ داخڵ كراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” هەر لە مانگی رابردوودا 219 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و239 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و146 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 937 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە”.

ئاشکراشی کرد، “هەر لەو ماوەیەدا 18 هەزار و 80 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 314 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و562 سۆنەر و 80 ئیكۆ و 24 نازور ئەنجامدراوە و 606تیشك گیراوە”.

 

بابەتی پێشتر

وەزیری نوێی ژینگەی عێراق دەستبەكاربوو

بابەتی دواتر

جارێکی دیکە هۆشداری دەدرێت بەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share