توێژینەوەیەک هۆشداری لە زۆربوونی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدات

جگەرەی ئەلیکترۆنی هەرزەکاران ئالودەی نیکۆتین دەکات، توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئەو ئەنجامەی ئاشکراکردووە، کە وای لە هەرزەکاران کردووە تەنها دوای پێنج خولەک لە هەستانیان لە خەو ئارەزوو دەکەن بیکێشن

توێژەران باس لەوە دەکەن، جگەرەی ئەلیکترۆنی زیاتر هۆکارە بۆ ئالودەبوونی هەرزەکاران بەراورد بە جگەرەی ئاسایی، ئەوە دیاردەیەش لەناو هەرزەکاران و خوێندکاراندا زۆر بەربڵاوە، زۆرتریش لەدوای ساڵی 2014 تا کۆتایی ساڵی 2021 بڵاوبووەتەوە.

دامەزراوەی CDCی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، کە تا کۆتایی ساڵی رابردوو رێژەی بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی لەناو خوێندکارانی ناوەندیدا 24% زیادیکردووە، زیاتر لە ملیؤنێک منداڵ لە ئەمریکا ئالودەی ئەو جۆرە جگەرەیەن.

زاناکان ئاگاداری دایکان و باوکان دەکەنەوە سەبارەت بە شێوازە جیاوازەکانی فرۆشتن، کە بە چەندین ڕەنگی جیاوازەوە دەفرۆشرێن و هۆکارن بۆ سەرنجراکێشانی منداڵان و هەرزەکاران، هەروەها  ناو و تامێک دەدەن بە جگەرەکان کە دۆستی منداڵان و هەرزەکارانن.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ: ئینگلتەرا، مێسی و مباپێ-ش ناناسێت

بابەتی دواتر

"فیفا" بۆ مۆندیالی 2026 بڕیارێکی گرنگ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share