پێنج دەرزیی دەبووس لە گەدەی منداڵێکی ساوادا  دەرهێندران

لەحاڵەتێکی دەگمەندا، لە وڵاتی میسر پزیشکان بە نەشتەرگەری پێنج دەرزیی دەبووسیان لە گەدەی منداڵێكی تەمەن سێ مانگان دەرهێنا.

لە شاری مەنسوڕەی میسر، پاش ئەوەی منداڵێکی تەمەن سێ مانگ دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە لەدوای ئەنجامدانی پشکنین دەردەکەوێت پێنج تەنی کانزایی لەگەدەیدایە.

دایکی منداڵەکە بە پزیشکەکانی وتووە، “منداڵەکەی لەلای خوشکە سێ ساڵەکەی بۆ ماوەیەکی جێهێشتووە، کاتێک هاتووەتەوە، یەکێک لەو دەرزیانەی بۆ ڕێکخستنی پەردەکان دایناوە لە دەمیدا بینیوە”.

د.محەمەد عەز، سەرۆکی ئەو تیمە پزیشکیەی نەشتەرگەرییەکەیان بۆ منداڵەکە ئەنجامداوە باسیلەوەکردووە، کاتێك منداڵەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە مەترسیی ئەوەی لەسەربووە، دەرزییەکان دیواری گەدەیان بریندارکردبێت، بەڵام دوای ئەنجامدانی وێنەی تیشکی بۆی، لەوە دڵنیابوونەتەوە هیچ زیانێکی نەگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی تەمەنی منداڵەکە کەم بووە، نەشتەرگەرییەکی قورس و وردیان ئەنجامداوە.

 

 

بابەتی پێشتر

لە گەڕەکی زانیاریی هەولێر کەسێک کوژرا

بابەتی دواتر

بەم نزیکانە تەماتەی مۆر دەکەوێتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share