ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر پۆرتوگالە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە چڕی چاودێری چالاکییەکانی مۆندیالی قەتەر دەکەن، چاویان خستووەتە سەر ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی پۆرتوگال.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ڕیکۆرد”ی پۆرتوگالی، برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی پۆرتوگال سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای ڕاکێشاوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە وردی چاودێری تواناکانی دەکەن و دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە مۆندیالی قەتەر، گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی برونۆ بۆ پێگەی مۆدریچ، یاخود یاریکردن لە هێڵی هێرشبردنی “لۆس بلانکۆس” گونجاوە.

برونۆ تاوەکو 2026 گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد واژۆکردووە، لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال بەرزترین “ڕەیتینگ”ی هەبووە کە 8.60 خاڵە، هەروەها دوو گۆڵیشی تۆمارکردووە.

ئەستێرەکەی پۆرتوگال تەمەنی 28 ساڵە، لە پێگەکانی ناوەندی هێرشبەری، هێرشبەری دووەم، ناوەندی یاریگا توانای یاریکردنی هەیە، نرخی گواستنەوەی بە 75 ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ چوارینه‌کانی به‌رده‌وامه‌ و بلباوی به‌ چوار گۆڵ تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو…
Total
0
Share