ئەمریكا سزای بۆ 14 بەرپرسی چینی دەركرد

ئەمریكا سزای بەسەر 14 بەرپرسی چینیدا سەپاند، كە سەرجەمیان ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی نوێنەرانی گەلی چینن.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی كانونی یەكەم، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند، پەیوەست بە بارودۆخی هۆنگ گۆنگ، ئەمریكا سزای سەرپاندووە بەسەر 14 بەرپرسی وڵاتی چیندا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەوەی ئاشكراكردووە، سەرجەم ئەو كەسانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی نوێنەرانی گەلی چینن، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەكاریی سزاكان كرابێت.

ئەو هەنگاوەش دوای ئەوە دێت، حكومەتی هۆنگ كۆنگ مانگی ڕابردوو چوار ئەندامی ئۆپۆزسیۆنی لە دەستەی یاسادانان دوورخستەوە، پاش ئەوەی كە پەرلەمانی چین دەسەڵاتی دایە حكومەتەكە بۆ كپكردنەوەی خۆپیشاندانەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share